3
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و میاندووئاو به ناوه‌كانی ڕه‌حمان ئه‌سڵانی و ناسر حێشمه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ڕه‌حمان ئه‌سڵانی و ناسر حێشمه‌تی و ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان، پاش پشكنینی كه‌لووپه‌له‌كانیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.