3
ڕۆژی هه‌ینی ٧ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی مووسا ڕه‌سووڵی و سۆران محه‌ممه‌دپور له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر ماڵی مووسا ڕه‌سووڵی و سۆران محه‌ممه‌دپور له گوندی خورنج و ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه به ڕفاندنی ئه‌و دوو هاونیشتمانیه، ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی پیرانشار بۆ چوار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.