47
ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٩ و ١٠ی گه‌لاوێژ، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و بۆكان به ناوه‌كانی “یووسف زیایی” و “سۆران كه‌ریمی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی ورمێ و بۆكان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو شارومه‌نده و هه‌ر دوو كه‌سه‌كه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی “یووسف زیایی” و “سۆران كه‌ریمی” له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان ئاكامێكی نه‌بووه.