38
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی كامیاران و سه‌رپولی زه‌هاو به ناوه‌كانی “په‌یمان خونباره” و “ئومید چراغی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌و هاووڵاتیه پێشتر ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم له هه‌رێمی كوردستان بوون و پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.