10
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی له شاری مهاباد به ناوه‌كانی “جه‌ماڵ شێخه‌پور” و “ئه‌فشین خه‌ڵیفه‌زاده” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌ره به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “قوم قوڵا“ی سه‌ر به ناوچه‌ی شاروێڕانی مهاباد و دوو هاووڵاتیان به ناوه‌كانی “جه‌ماڵ شێخه‌پور” و “ئه‌فشین خه‌ڵیفه‌زاده” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ١٥ هاووڵاتی له شاره‌كانی دیوانده‌ره، پیرانشار، سه‌رده‌شت، مهاباد و بۆكان له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون.