ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ بۆكان و ئیلام

ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و شه‌ممه‌ ٣ و ١٥ی به‌فرانبار، دوو شارومه‌ند به‌ ناوه‌كانیحه‌سه‌ن ئاهارومه‌سعوود نه‌زه‌رنیاله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلام ڕۆژی شه‌ممه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵیمه‌سعوود نه‌زه‌رنیاو ئه‌و شارومه‌نده‌ی به‌ بیانووی دانانی ستۆرییه‌كی ئینستاگرامی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی ٣ی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناویحه‌سه‌ن ئاهارته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خێزاندار، به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net