ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٣ و ٢٤ی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی یه‌حیا ڕه‌حیمی خه‌ڵكی جوانڕۆ و دیاكۆ خزری خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری جوانڕۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی یه‌حیا ڕه‌حیمی، له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له شاری مهاباد، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، دیاكۆ خزری، مامۆی هه‌میشه زیندوو شاهۆ خزری، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.