17
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خه‌یراوای سه‌ر به ناوچه‌ی شاماتی مهاباد به ناوه‌كانی عیسا قادری و مه‌ولوود ڕه‌سووڵی پیران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مهاباد، ڕژیم ده‌یه‌وێت به بانگ‌كران و زیندانی كردنی چالاكانی مه‌ده‌نی، ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز بگرێت. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباد ڕێگه‌ی نه‌داوه مه‌راسیمی نه‌ورۆز له گوندی خه‌یراوا به‌ڕێوه بچێت و له ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین كه‌سی بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كردوون.