10
ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢ و ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی سنه و مه‌ریوان به ناوه‌كانی ئه‌سعه‌د باباكه‌ره‌می و كاروان دافعی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی گاواره‌ی سه‌ر به شاری سنه به ناوی ئه‌سعه‌د باباكه‌ره‌می به بیانووی ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، كاروان دافعی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما، له مه‌یدانی باوه‌ڕه‌شی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.