4
به‌یانی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی شاهوانه‌ی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوه‌كانی زاهیر مه‌حموودیان و محه‌ممه‌د خزری، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕۆژی شه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری شنۆ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی زاهیر مه‌حموودیان و محه‌ممه‌د خزری و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ر ئه‌و دوو شارومه‌نده، ده‌ستیان به سه‌ر مۆبایله‌كانیان دا گرتووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.