ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “یاسر حسێنی”، كاسبكاری خه‌ڵكی كامیاران و “كاروان دافعی” ده‌رهێنه‌ری فیلم و خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری كامیاران هێرشیان كردۆته سه‌ر دووكانی “یاسر حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ڕۆژی ڕابردوو له سێ ڕێیانی مووسك، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كیان به ناوی “كاروان دافعی” ده‌رهێنه‌ری فیلم، ڕاگرتووه و ناوبراویان ڕفاندووه. شایانی باسه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێش ده‌ستبه‌سه‌ركران، له پلاتفۆرمی ئینستاگرامی خۆیدا باسی له بڵاوهكردنهوهی به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی خۆی به مه‌زموونی “كۆڵبه‌ری و ڕه‌نجه‌كانی بۆ گه‌لی كورد”، كردبوو.