2
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢٨ و ٣١ی خاكه‌لێوه، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئاودانان و مهاباد به ناوه‌كانی سه‌عید زه‌ڕگووش و ڕه‌سووڵ حه‌سه‌نپور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئاودانان به بیانووی چالاكییه‌كانی سه‌عید زه‌ڕگووش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباد ڕه‌سووڵ حه‌سه‌نپوری به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه.