4
له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی حسێن گه‌وهه‌ری خه‌ڵكی میاندوواو و ئێحسان حه‌مزه‌زاده قوتابی ته‌مه‌ن ١٧ی ساڵی خه‌ڵكی میراوای بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حسێن گه‌وهه‌ری چالاكی میدیایی خه‌ڵكی میاندوواو و ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، قوتابیه‌كی مێرمنداڵی خه‌ڵكی میراوای بۆكان به ناوی ئێحسان حه‌مزه‌زاده پاش بانگ‌كران بۆ قوتابخانه‌ی گشتی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.