5
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، دوو چالاكی ئایینی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوه‌كانی زانیار ئافتابی و ئاسۆ ئه‌مینی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی زانیار ئافتابی و ئاسۆ ئه‌مینی و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، ئه‌و دوو شاره‌مه‌نده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا چوار چالاكی ئایینی دیكه‌ی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوه‌كانی زانا كه‌ریمزاده، وریا سه‌جادی، قانع و عه‌بدۆلباست ده‌ست ئه‌فكه‌ن له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.