3
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی كورۆش حاته‌می و سوله‌یمان قادرگه‌ڵوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ورمێ و شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی سوله‌یمان قادرگه‌ڵوان، برای عه‌بدۆلسه‌لام قادرگه‌ڵوان له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و ئه‌و شارومه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی كورۆش حاته‌می له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گیراوه.