له ڕۆژانی ڕابردوودا، قوتابیه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “مه‌تین رازیان” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و چالاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی پهلكهزێڕینهكانی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی “ئیلهام چووبدار” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌تین ڕازیان” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به بیانووی دڕاندنی پۆسته‌ری به‌ربژێره‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم كاتژمێر ١١ی شه‌وی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. كاتێك بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌دواداچوونیان بۆ دۆسیه‌كه‌ی كردووه سه‌ره‌تا ڕه‌دیان كردووه كه مه‌تین له گرتووخانه‌ی ئه‌وان دابێت، به‌ڵام پاش به‌دواداچوونی زۆر ڕایانگه‌یاندووه كه كوڕه‌كه‌تان به هۆكاری له‌ناوبردنی بهنێره تهبیلغاتیهكان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها “ئیلهام چووبدار”، چالاکێکی کۆمەڵگەی پهلكهزێڕێنهكان، بەمەبەستی تێپەڕكردنی ماوەی ٣ ساڵ سزای داسەپاو بەسەریدا، دەستبەسەر و بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ گواستراوەتەوە.”ئیلهام چووبدار” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ، هاوینی ساڵی ڕابردوو لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەگەڵ “سارە (زارا) سدیقیهەمەدانی” و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێوه بە تۆمەتی “افساد فی‌الارض” لە ڕێگەی “بەرەوپێشبردنی هاوڕەگەزخوازی” و “ته‌بلیغ بۆ ئایینی مەسیحییه‌ت”، هەروها پەیوەندی لەگەڵ میدیا دژبەرەکانی ڕژیم، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا. دواتر ئەم سزایە لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە هەڵوەشایەوە و “ئیلهام چووبدار” پاییزی ئەمساڵ سزای سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.