32
دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پاوە بە ناوەکانی “ئاروین ئێقبالی” و “سۆهەیب ئێقبالی” لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر کراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاورین ئێقباڵی” و “سۆهه‌یب ئێقباڵی” ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری پاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له كرماشان گوازراونه‌ته‌وه. تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان ئاكامێكی نه‌بووه.