80
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ گوڵان، دوو هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ به ناوه‌كانی “دانیال مۆقه‌ده‌م” و “وه‌فا ئه‌حمه‌دپور” ناسراو به “وه‌فادار” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده به تازه‌یی كلیپێكیان به ناوی “ئاماده‌باش” بڵاو كردووه و تێدا ڕه‌خنه‌ی توندیان له ده‌سه‌ڵات گرتووه، پێشتریش “وه‌فا ئه‌حمه‌دپور” به‌هۆی خوێندنی ئاهه‌نگێكی ڕه‌خنه‌گرانه ده‌ستبه‌سه‌ر و به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاره گوازراونه‌ته‌وه.