له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو وه‌رزشوانی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و دێولان به ناوه‌كانی “ئه‌فشین نژادعه‌زیز” و “یه‌دۆڵڵا مه‌تاعی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “ئەفشین نژادعەزیز”، یاریزانی فوتساڵی خەڵکی ورمێ، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دروشمی ڕەگەزپەرستانەی پێشکەشکارێک، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی شەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٣، “یەدوڵلا مه‌تاعی” وەرزشوانی خەڵکی دێولان، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماوه‌ی چەند کاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. ناوبراو ڕاهێنەری وەرزشی کاراتەیە، و پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر و دوای دادگایی کردن بە پێنج ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرابوو.