63
“بێهنام ئاسیایی” لەگەڵ هاوسەر و كچەكەی، هەروەها زانیار “عەزیزنەژاد”، پەنابەری سیاسی له تورکیە دەستبەسەر کراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكرێن.
ئەم پەناخوازانە ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ، هاوكات لەگەڵ “فاتمە داوەند” یەکێک لە ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕاپەڕینی خەزەڵوەری ٩٨، له كاتی تێپه‌ڕین له كه‌نارائاوه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و ئیتالیا دەستبەسەر کراون. شایانی باسه كه ئەگەر “زانیار عەزیزنەژاد”، دیپۆرت بكرێتەوە لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قەزاییهكانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕووبەڕووی لێپێچینه‌وه، گرتن، ئەشکەنجە و سزای قورس دەبێتەوە. ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووش لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان كرابوو.