6
له ڕۆژانی ڕابردوودا، محه‌ممه‌د تووره‌نگ، ده‌ستبه‌سه‌ركراو شۆڕشی ژینا له شاری یاسووج و یوونس سه‌گوه‌ند چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سپیدده‌شتی لۆڕستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
محه‌ممه‌د تووره‌نگ پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی یاسووج به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای ئاگردانی ئۆتۆمبێلی مه‌لایه‌كی حكوومه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یوونس سه‌گوه‌ند چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سپیدده‌شت و پێرسۆنێلی ڕێگه‌ی ئاسنی لۆڕستان، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.