30
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی سنه به ناوی “عه‌لی ئه‌ڵڵاوه‌یسی” و “موژگان سه‌لمانزاده” توێژینه‌ری به‌هایی له بواری ده‌روونناسی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
“عه‌لی ئه‌ڵڵاوه‌یسی” له ساڵانی ڕابردوودا، چه‌ند جار بانگهێشت و زیندانی كراوه، به‌ڵام هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ئه‌مجاره‌ی ڕوون نییه و شوێنی ڕاگیرانی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “موژگان سه‌لمانزاده” پاش له‌ده‌ستدانی دایك و باوكی، به مه‌به‌ستی پشوودان بۆ شاری ماك‌و سه‌فه‌ری كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازراوه‌ته‌وه.