ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٢ و ٢٣ی خه‌رمانان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی و سنفی به ناوه‌كانی “میلاد پیرانی” و “جه‌واد عه‌زیزی” له شاره‌كانی دیوانده‌ره و كرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “میلاد پیرانی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ له گوندی قه‌ڵا كۆنی سه‌ر به شاری دیوانده‌ره و ناوبراویان به توندووتیژی و به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده و شوێنی ڕگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌ندامێكی كانوونی خانه‌نشینكراوانی كرماشان به ناوی “جه‌واد عه‌زیزی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گوازراوه‌ته‌وه.