ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری له‌ سه‌قز و دیولان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌رمانان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و دیوانده‌ر به‌ ناوكانیفه‌ردین موسته‌فاییوسینا محه‌ممه‌دیله‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕ‌ژیمه‌وه‌ ڕفێندران.

فەردین مستەفایی، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی سەقز، بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامیسەقز ڕووداوو ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان، لەلایەن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كافه‌كانی جاده‌ی بانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. ناوبراو پێشتر و له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو، به‌هۆی بڵاوكردنی هه‌واڵێك له‌سه‌ر كێشه‌ و گرفتی خه‌ڵكی سه‌قز و دانانی ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ سه‌ر كاناڵی سه‌قز ڕووداو، كه‌وته‌ به‌ر ڕه‌ق و قینی فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ و سكاڵا له‌سه‌ری تۆمار كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، سینا محه‌ممه‌دی، خوێندكاری بواری زانیاری كۆمه‌ڵناسی و خه‌ڵكی بڵواناوای دێولان، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net