ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی له‌ مهاباد و دێولان

ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ٧ و ٨ی ڕێبه‌ندان، دوو چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی خه‌ڵكی مهاباد و فه‌رهاد زه‌ندی خه‌ڵكی دێولان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاری مهاباد به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی و ئه‌و ژینگه‌پارێزه‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ شاری دێولان، فه‌رهاد زه‌ندی، چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ڕێكخراوی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیڕچه‌ی له‌یلاخیان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net