ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان پاش ئاشكراكردنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر قوتابیان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی شارستانی كلیبه‌ری سه‌ر به‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، پاش ئاشكراكردنی ده‌ستدرێژی سێكسی موعه‌لیمێكی ئه‌ندامی سپای پاسداران بۆ سه‌ر قوتابیانی مه‌دره‌سه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.

“ئه‌بۆلفه‌زل پورحسن قۆلی” به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵنێری سێحراما” و “ئاره‌ش شادمه‌ند” وێنه‌گری ئه‌و ده‌زگای هه‌واڵنێرییه‌، ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ به‌ندی دووی الفی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ زیندانی ئێڤین نێردراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، موعه‌لیمێكی ئه‌ندامی سپای پاسداران ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵكێك قوتابی ٧ و ١١ ساڵه‌ له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی سه‌ر به‌ شارستانی ئه‌هه‌ر و هه‌واڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net