16
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری ورمێ به ناوی سالار تاهرئه‌فشار له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
سێودا تاهرئه‌فشار خۆشكی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به بڵاوكردنی وێنه‌ی براكه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی پشڕاست كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه: سالار له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی دا به دایكی وتووه كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ته‌ورێز كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ست دا نییه.