6
شه‌وی هه‌ینی ٢٢ی خاكه‌لێوه، سه‌فا عائێلی، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خاڵۆی بچووكی ژینا ئه‌مینی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز ئۆتومبێلی سه‌فا عائێلی و هاوژینه‌كه‌یان ڕاگرتووه و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و ئاگاداركردنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گواستووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ناوبراو پاش شۆڕشی ژینا بۆ وڵاتی ئاڵمان كۆچی كرد، به‌ڵام پاش سێ مانگ گه‌ڕایه‌وه سه‌قز و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به ده مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.