23
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی شاهوانه‌ی سه‌ر به شارستانی شنۆ به ناوی “سه‌مه‌د شابۆیی” پاش بانگ‌كران بۆ دادگای ئینقلابی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
سه‌مه‌د شابۆیی، برای ئه‌ندامێكی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێرانه كه له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان تیرۆر كرابوو. ناوبراو ٣٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢ به دانانی وه‌سیقه‌ی سێ ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. ڕۆژی ٢٢ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ورمێ كرا و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.