21
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌یران خوسره‌وی چالاكی مافی ژنان و خه‌ڵكی سنه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌یران خوسره‌وی و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ست دا نییه.