83
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێكخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، پاش بانگهێشت بۆ دادگای سنە دەستبەسەر و به مهبهستی تێپەڕكردنی سزای هەشت مانگ بهندكرانی بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە سهیوان ئیبراهیمی به دوای تەواوکردنی ماوەی یەک ساڵ بهندكرانی بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو. ڕۆژی یەکشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، حوکمی ١٠ ساڵ بهندكرانی ناوبراو بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” لە دادگای پێداچوونهوه هەڵوەشا و ناوبراو لەو تۆمەتە بێتاوان ناسێندرا. هەروەها سزای یەک ساڵ زیندانی سهیوان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بۆ هەشت مانگ زیندانی کەم كراوهتهوه.