1
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، سوهه‌یلا خالدیان، مامۆستای قوتابخانه و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی سوهه‌یلا خالدیان و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی سوهه‌یلا له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.