18
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، دوو چالاكی مافی ژن له شاره‌كانی دێولان و سنه به ناوه‌كانی سۆهه‌یلا مه‌تاعی و سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش به‌ڕێوه‌چوونی شكۆداری ڕێوڕه‌سمه‌كانی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له شاری سنه، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستی داوه‌ته ڕه‌شبگیری و تا به ئه‌مڕۆ به لاینكه‌م سێ چالاكی مه‌ده‌نی ژنی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ڕۆژی ڕابردوو سۆهه‌یلا مه‌تاعی و سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زایی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش باران ساعدی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.