5
سووسه‌ن حه‌سه‌نزاده، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بۆكان و مامۆستای زمانی كوردی، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
سووسه‌ن حه‌سه‌نزاده ڕۆژی ٢٦ی مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٣ی جۆزه‌ردانی هه‌مان ساڵ به دانانی وه‌سیقه به زیندانی ورمێ ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی ٢ی بۆكان به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی” دژ به نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.