31
“سیروان محەممەدی”، هاووڵاتی خەڵکی سنە و دانیشتووی گەڕەکی حاجی ئاوا، ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سیروان محه‌ممه‌دی” بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە خامنەیی” و “هەوڵی تێكدانی ئاسایشی وڵات”، به مه‌به‌ستی تێپەڕكردنی حوكمی پێنج ساڵ زیندان، بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه گوازراوەتەوە. ناوبراو لە ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی”یه و پێشتریش چەند جار دەستبەسەر و سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ساڵی ڕابردوو، “سیروان محه‌ممه‌دی” له حاڵێكدا تازه له زیندان ئازاد كرابوو، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.