ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی وه‌حید گومشادزهی، ئه‌حمه‌د زه‌ینه‌دینی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و ئه‌حمه‌د به‌لووچ ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی شارومه‌ندێكی به‌لووچ له ناوچه‌ی ئێفتخارئابادی خاش و وێڕای ته‌قه كردن به‌سه‌ر خاوه‌ن ماڵ، گه‌نجێكیان به ناوی وه‌حید گومشادزهی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شارستانی قه‌سرقه‌ند به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د زه‌ینه‌دینی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و ئه‌حمه‌د به‌لووچ ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به توندووتیژیی ده‌ستبه‌سه‌ر و دایكی یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به ناوی ڕه‌حیمه خاكیزهی به‌هۆی گوشاری دروونی تووشی شۆك بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه.