ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شارومه‌ند له‌ سنه‌ و نه‌غه‌ده‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و نه‌غه‌ده‌ به‌ ناوه‌كانی فه‌رهاد منبه‌ری، جه‌لال محه‌ممه‌دی و خالد محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ شاری سنه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی فه‌رهاد منبه‌ری له‌ گوندی نییه‌ر و ناوبراویان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌ت له‌ شاری نه‌غه‌ده‌ هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی جه‌لال و خالد محه‌ممه‌دی و ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ڕفاندووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net