له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی به‌هایی و هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له شاره‌كانی قه‌زوێن، قائیمشار و خاش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی دوو شارومه‌ندی به‌هایی له شاره‌كانی قه‌زوێن و قائیمشار به ناوه‌كانی گوڵڕیز نوورایی و نازه‌نین عابدینی و وێڕای ده‌ستگرتن به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا، ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپا له شارستانی خاش به بیانووی دانانی بابه‌ت له سه‌ر شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل شارومه‌ندێكی به‌لووچیان به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا حه‌بیبی نه‌سه‌ب ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.