14
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سێ كچی گه‌نجی خه‌ڵكی شاری ورمێ به ناوه‌كانی ساریا ئه‌حمه‌دی، ئه‌وین ئه‌حمه‌دی و ڕۆژبین ئه‌فسوون له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بیانووی له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی كوردی و وتنه‌وه‌ی دروشم، ئه‌و سێ كچه گه‌نجه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه به‌دوای چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه، ساریا و ئه‌وین ئه‌حمه‌دی به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگیراوه و ئازاد كراون، به‌ڵام زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ڕۆژبین ئه‌فسوون له‌به‌رده‌ست دا نییه.