ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی دیكه‌ له‌ دیوانده‌ره‌ و گێڵانغه‌رب

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیخه‌لیل ئه‌سغه‌ری،پوریا حسێنیوحسێن فه‌تاحی، خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و گێڵانغه‌رب له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی گێڵانغه‌رب به‌ بیانووی دانانی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه له‌لایه‌نحسێن فه‌تاحیسه‌ڕباره‌ت به‌ بێكاری و تاڵانكردنی كانگای به‌ردی خه‌ڵۆزی ئه‌و شاره‌،‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌حسێن فه‌تاحیوێڕای چالاكی له‌ بواری وه‌رزش و هونه‌ردا، یارمه‌تی زۆرێك له‌ خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و شاره‌ ئه‌دات، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر ڕه‌ق و كینه‌ی به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی ڕه‌شی ئاوای سه‌ر به‌ شارستانی دیوانده‌ره‌ به‌ ناوه‌كانیخه‌لیل ئه‌سغه‌ریوپوریا حسێنیله‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net