ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٣ و ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی زاهد و واحد خالدیان خه‌ڵكی قوروه و كارۆ عه‌لیداد خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چواشه‌ممه و هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی بازاڕیان له شاره‌كانی كوردستان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مه‌ریوان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی كارۆ عه‌لیداد، چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی ئه‌و شاره و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی قوروه به ناوه‌كانی زاهد و واحد خالدیان به بیانووی به‌شداری له مانگرتنی گشتی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٢٠ شارومه‌ندی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.