ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “كاوه چووپانی” خه‌ڵكی دیوانده‌ره”، “موسته‌فا زاهرزهوور” خه‌ڵكی سنه و “حسێن ساعدمووچشی” خه‌ڵكی كامیاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دیوانده‌ره به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر شوێنی كه‌سابه‌تی “كاوه چووپانی” و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان به ناوی “موسته‌فا زاهرزهوور” ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. له شاری كامیارانیش ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاووڵاتییه‌كیان به ناوی “حسێن ساعد مووچشی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ ڕفاندووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.