ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی گونده‌كانیله‌ك بنوپه‌سوه‌ی سه‌ر به‌ پیرانشار به‌ ناوه‌كانی موراد ئۆستۆوار، نێعمه‌ت ئه‌حمه‌دنژاد و فه‌ردین مه‌حموودی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان له‌ شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی فه‌ردین مه‌حموودی(چالاكی ژینگه‌پارێز)، نێعمه‌ت ئه‌حمه‌دنژاد و موراد ئۆستۆوار و ئه‌و سێ هاونیشتمانیه‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ له‌ به‌رده‌ست دا نییه.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net