له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دڕه‌شید نیك‌بین خه‌ڵكی سه‌قز، سابیر مام شێخ خه‌ڵكی نه‌غه‌ده و كامیار نیكفهر خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌دوای مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی شه‌پۆلێك له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی ده‌ستی پێكردووه. ڕۆژی چوارشه‌ممه، هاووڵاتیێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌شید نیك‌بین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوی سابیر مام شێخ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌نجێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی كامیار نیكفهر له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه.