ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ مه‌ریوان، مهاباد و كامیاران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی په‌روین ئه‌دوایی، ناسر ئه‌حمه‌دزاده‌ و فه‌رزاد حه‌میدی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌روین ئه‌دوایی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان كه‌ پێشتر و له‌ ساڵی ٩٨ی هه‌تاویش جارێك به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی ناسر ئه‌حمه‌دزاده‌ ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ شاری كامیاران، گه‌نجێك به‌ ناوی فه‌رزاد حه‌میدی به‌ بیانووی به‌شداری له‌ مانگرتنی گشتی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net