ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ بۆكان و مهاباد

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ شاره‌كانی بۆكان و مهاباد سێ كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی به‌فرین مه‌حموودی، كه‌یوان نیكنام و ئه‌نوه‌ر كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت له‌ شاره‌كانی بۆكان و مهاباد هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی به‌فرین مه‌حموودی، ئه‌نوه‌ر كورد و كه‌یوان نیكنام و ئه‌و سێ شارومه‌نده‌یان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ڕفاندووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net