له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و شنۆ به ناوه‌كانی “مه‌حموود نادری” و “سه‌ردار عومه‌رزاده“، هه‌روه‌ها موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “ئارزوو جه‌لیل زاده” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌حموود نادری ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی دادانه‌ی كه‌مانگه‌ری سه‌ر به ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزانی سنه‌یه و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، پاش بانگ‌كران بۆ ئێداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “دهڵهزێ“ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌پیرانی سه‌ڵماس و دانیشتووی گوندی پۆشاوای شنۆ به ناوی سه‌ردار عومه‌رزاده، ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. هه‌روه‌ها له شاری سه‌رده‌شت، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ناوی ئارزوو جه‌لیل زاده به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه.