31
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مه، چوار گه‌نجی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و دیوانده‌ره به ناوه‌كانی “”نه‌وید موسته‌فازاده”، “نیما مورادی”، “ئه‌شكان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” و “سینا(پاشناو نادیار)” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ڕۆژی چوارشه‌ممه مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “داشبه‌ند”ی بۆكانیان به ناوی “نه‌وید مۆسته‌فازاده” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گواستۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی دیوانده‌ره سێ گه‌نجی به ناوه‌كانی “نیما مورادی”، “ئه‌شكان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” و “سینا” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.