ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ بیجاڕ، ئه‌رده‌بیل و فه‌ردیس

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “ئه‌كبه‌ر نه‌جه‌فیان” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ و خه‌ڵكی بیجاڕ، “ناهید بێهرووزی” خه‌ڵكی فه‌ردیس و شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

“ئه‌كبه‌ر نه‌جه‌فیان” شاروكه‌ندی به‌ساڵاچووی خه‌ڵكی بیجاڕ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج به‌ ناوی “ناهید بێهرووزی” له‌ هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی دا گیراوه‌. هه‌روه‌ها، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل كه‌ هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ بیانووی دانانی وێنه‌ی بێ حیجابی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net