ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاری مهاباد

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی گه‌لاوێژ، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوه‌كانی “گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د”، “ئێحسان ڕه‌سووڵزاده‌” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “ماردین ڕه‌سووڵزاده‌” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د”، ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له دووكانی به‌رگ دووری له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو برا به‌ ناوه‌كانی “ئێحسان و ماردین ڕه‌سووڵزاده‌” له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌سحابه‌ سپی مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان كراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net